کرماشان: دەستبەسەر کردنی چاڵاکێکی ڕاگەیاندن

خۆڕاگری: ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی بواری ڕاگەیاندن بەرپسی لاپەرەی (خەڵکی کرماشان )لە ئینیستا گرام خەڵکی کرماشان بە ناوی”عادل حوسێنی ” لە ماڵەکەی خۆی لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.