جوانڕۆ: دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی جوانڕۆ

خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی “کاردۆ مرادی ١٦ ساڵە ” موبین کەریمی ١٦ سالە”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێونێکی نادیار.

کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەردەست دا نییە.