دێولان: ئاشکرا بوونی ناوی سێ دەستبەسەر کراوی ئەو شارە

خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری دێولان بە ناوەکانی “علی جەوانمەردی ” شەهرام مەنسووری”ئەنسار ڕەحیمی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێونێکی نادیار.

کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەردەست دا نییە.