خۆی: ئاشکرا بوونی ناوی حەوت دەستبەسەر کراوی ئەو شارە

خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، حەوت هاووڵاتی خەڵکی شاری خۆی بە ناوەکانی “محەممەد بابایی”عەلی تەقی زادە”عەلی ئیسماعیل لوو”ئەفشار ئەمویی”جەلیل ئیسلامی”حوسێن زارع” مەتین حاجیلاری” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێونێکی نادیار.

کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەردەست دا نییە.