دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئەرسەلان محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۲ی پووشپەڕی ۱٤۰۲ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار، ئەرسەلان محەممەدی خەڵکی گوندی “گەرگول”ـی سەر بەو شارەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک ئەرسەلانیان دەسبەسەر کردووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی و سەردانیان بۆ ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، هیچ وڵامێکیان دەست نەکەوتووە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.