خۆڕاگری: ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی خەڵکی ئاودانان بو مەبەستی نارەزایتی دەربڕین بە دەستبەسەر کردن وسەپاندنی سزای بەندکران بە سەر “ئایەت عارفی نیا” “سەجاد مورادی وەندان” هاتنە سەر شەقام و نارەزایەتیان دەربڕی
دوابەدوای ئەوە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە ڕەشبگیری هاووڵاتیانی ئەو شارە کردووە کە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هاووڵاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون کە ناوی ٤ کەسی دیکە بۆ ئەنجومەن ئاشکرا بوو،”محەممەد غولامی”و “ئەسغەر میروەیسی” و “عەبدووڵا جامی” و “ئاراس محەممەدزادە”
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەردەست دا نییە.