خۆڕاگری: ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی خەڵکی ئاودانان بو مەبەستی نارەزایتی دەربڕین بە دەستبەسەر کردن وسەپاندنی سزای بەندکران بە سەر “ئایەت عارفی نیا” “سەجاد مورادی وەندان” هاتنە سەر شەقام و نارەزایەتیان دەربڕی.
دوابەدوای ئەوە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە ڕەشبگیری هاووڵاتیانی ئەو شارە کردووە و هێرش دەکەنە سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی،بەو هۆیەوە ٦ کەس لە لاوانی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرە دەکرێن کە تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.
-هەر یەک لە “مەجید میرزایی” و “مجتەبا سەعیدی” ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندان دەستبەسەر کراون.
-هەر یەک لە “سامان مورادی وەندان” و “محەممەد چراغی” و “زەبیعوڵا جەمادی” و “ئەمیر حوسێن نامدارپوور” ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندان دەستبەسەر کراون.