کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ خاتوو می ساتۆ” Mai Sato” هەواڵنێری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران  سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی سیاسی و پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران دا

خۆڕاگری: رۆژی دووشەممە ٢٣ ژۆئەنی ٢٠٢٥ لە شاری مونیخ لە وڵاتی ئاڵمان، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە دۆخی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پرسی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لەگەڵ  خاتوو “می ساتۆ “Mai Sato”هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران دا،کریستل ئەبی حەبیب”Krystel Abi Habib”ئاناهیتا حوسینی یاریدەدەرانی خاتوو می ساتۆ کۆبوونەوە

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێزعەزیز ڕەسووڵی (ئاگری) نوێنەری ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر دۆخی نالەباری زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕەوشی بەندکراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها لە سەر دۆخی زیندانیانی سیاسی ڕزگار بوو لە بەندیخانەکانی ئێران و مەترسی و ئاڵەنگارییەکانی بەردەم ئەو توێژەی کۆمەڵگای خستەڕوو،هەروەها کۆمەڵێک داتا و زانیاری وردی لەسەر دەسبەسەرکراوانی سیاسی و پێشێلکاریاکانی مافی مرۆڤ پێشکێش بە خاتوو می ساتۆ کرد.

 لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە دا چەند بەندکراوی سیاسی رزگار بوو لە بەندی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێزان کاوان حەیدەری و سامان نووری و جەلیل پاڵانی باسی ئەزموونی خۆیان لە چونییەتی دەسبەسەر کردنیان وچونیەتی ئەشکەنجەی ڕوحی و رەوانی خۆیان لە ژوورە تاریکەکانی ئیتلاعات و ناوەندە ئەمنییەکان و بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی دا کرد و دڕندەیی و پێشێلکاری مافی مرۆڤیان بەرانبەر بەندکراوانی سیاسی ئێران و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ خاتوو می ساتۆ و هاوڕێیانی ڕوون کردەوە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکە خاتوو می ساتۆ هەواڵنێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئیران، بە وردی گوێی بۆ قسەکانی بەشداربووانی کۆبوونەوەکە گرت و ئاماژەی کرد کە بابەت و ڕاپۆرتە باسکراوەکانی کۆبوونەوەکە یارمەتیدەرێکی باشن بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئێران و بەڵێنیشی دا کە بەردەوام بن لە هەماهەنگی و پێوەندی لەگەڵ ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.