خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی”زانا کەرەمی” لە درێژە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.