سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، سزای یەک‌ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراوی بەسەر خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاریی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند.

ڕۆژی هەینی، ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ بۆ ماوەی ١مانگ دەسبەسەرکرابوو، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە سنە بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی بەدژی حکوومەت، سزای ١ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندراوە.

خەبات دێهدار ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ئەمساڵ، لەگەڵ براکەی بەناوی “ڕامیار دێهدار”، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەرکران و دوای ١مانگ ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تا کاتی کۆتایی دادگاییکردنەکەیان ئازاد کران و هەروەها خەبات دێهدار، لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە درێژەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*