دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “زانیاری فەتاحیان” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، زانیاری فەتاحیان، لاوی تەمەن ٢٣ساڵانی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامیی بنەماڵەکەی لەسەر دۆخی ڕاگیرانی کوڕەکەیان، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیس لە بۆکان هیچ وڵامێکی ئەو بنەماڵەیان نەداوەتەوە.