دەسبەسەرکردنی دووهاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: سەید ناسێح ئیزەن، یوسف بازرگان دوو هاووڵاتیی خەڵكی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، سەید ناسێح ئیزەن، هاووڵاتیی خەڵكی شاری پیرانشار،یوسف بازگان خەڵکی پەسوە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە.

ئەو هاووڵاتیانە سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیان دا تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.