دەسبەسەر کردنی دوو برای خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی١٤٠٣ی هەتاوی دوو برای خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “ماردین ڕەسووڵ زادە”تەمەن ١٣ ساڵ “ئێحسان ڕەسووڵ زادە” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە دەسبەسەریان کردوون.

تا ئێستا  سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتیانە شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.