گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد” لە ڕێگای گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

“گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد” کە پیشەی خەیاتییە دوای ئەوەی لە لایەن هێزێکی زۆر دەورە دەدرێ دەسبەسەر دەکرێت.

تا ئێستا  سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.