
خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵكی مەهاباد بەناوەکانی “مستەفا تەنهایی، خەبات کاردانی و ڕامتین ئەمینی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، مستەفا تەنهایی، خەبات کاردانی و ڕامتین ئەمینی، سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری مەهاباد لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنەکانی ڕێژیمی ئێراندا، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئەو ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
سەرەڕای زیاتر لە پێنج ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە، تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە کە ئەوەش بووەتەهۆی نیگەرانیی بنەماڵەکانیان.