ئەحمەد باباخانی بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی ” ئەحمەد باباخانی” خەڵکی کامیاران بە دانانی بارمتەی ١ ملیارد تمەنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ی ئەو شآرە ئازاد کرا.

“ئەحمەد باباخانی”برای “مووسا باباخانی”ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکرات کە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ لە شاری هەولێر لە لایەن هێزە تروریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ترور کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٩ی ڕێبەندان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.