وەرزشوانێکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: ڕێبوار مستەفازادە، ڕاهێنەری تۆپی‌پێی خەڵكی مەهەباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی هەینی ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی ٢حەفەتەیە کە ڕێبوار مستەفازادە، ڕاهێنەری تۆپی‌پێی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢حەفتە بەسەر دەسبەسەرکردنی ناوبراودا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.