
خۆڕاگری: دوو برای خەڵكی سقز بەناوەکانی “میلاد و هادی ڕەحیمی” نزیکەی حەفتەیەکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، میلاد ڕەحیمی و هادی ڕەحیمی، دوو برای خەڵكی شاری سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو دو برایە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردوون و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.