دەسبەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ناسر ئەلیاسی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد نزیکەی حەفتەیەکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ناسر ئەلیاسی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

سەرڕای تێپەڕبوونی ٦ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونی ناوبراو، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە.