
خۆڕاگری: جەلال خودامورادی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، جەلال خودامورادی، چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شارەکی “حەسەناوا”ـی سەربە شاری سنە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
چەکدارانی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم سەرەڕای لێدان و بێڕێزیکردن بەو چالاکوانە، ماڵەکەیان بەتەواوی پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و کەلوپەلە تایبەتییەکانیدا گرتووە و تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەتسدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.