
خۆڕاگری: ڕەحمان مامئیسماعیل، هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد ماوەی زیاتر لە حەفتەیەکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی زیاتر لە حەفتەیەکە ڕەحمان مامئیسماعیل، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو ماوەی ٨ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.