
خۆڕاگری: شەش هاووڵاتیی خەڵكی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، شەش هاووڵاتیی خەڵكی شاری نەغەدە بەناوەکانی كاوە قادری، ئەمین باشووكی، ڕەحمان خاڵخاڵی، فەرهاد كانادا، سامان سەیدمەحموودیان و سامان كاكەمەمی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێكی نادیار.
ئەو هاووڵاتییانە لە پاش دەسبەسەرکردنییانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.