فریاد شیلان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکە ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: رۆژی دووشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی فەریاد شیلان خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغدە کرا.

شایانی باسە کە پێشتر دادگای شۆڕشی شاری پیرانشار ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە شەش مانگ بەندکران مەحکووم کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕیبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە بێ بوونی هێچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو.