سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر ٤بەندکراوی سیاسیی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ٤بەندکراوی سیاسیی کورد، لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و گیانیان لە مەترسیدایە.

ڕۆژی شەممە، ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: چوار بەندکراوی سیاسیی کورد بەناوەکانی ” پێژمان فاتحی، موحسین مەزلووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەرباری” لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە دادگایەکی کورت و فەرمایشیدا سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا و ئێستا لە بەندیخانەکانی ڕێژیمدا ژیانیان لە مەترسیدایە.

ئەو چوار بەندکراوە سیاسییە کوردە، زیاتر لە یەک ساڵە کە گوشار و ئەشکەنجەی قورسی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوون و بە تەواوی لە بێدەنگیی میدیاییدا ئازار دراون و کۆماری ئیسلامی بەهیچ شێوەیەک وڵمادەری دۆخ و مافی ئەو بەندکراوانە نەبووە و هیچ مافێکیان وەکوو بەندکراوی سیاسی لەبەرچاو نەگیراوە.