خۆڕاگری: ئەفشین حوسێنپەناهی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی سنە، پاش ١٤ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی (٢٤ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی)، ئەفشین حوسێنپەناهی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، پاش ١٤ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە، لە گرتنگەکانی ڕێژیمەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە و هەروەها لەماوەی دەسبەربوونیدا لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو.

Be the first to comment