دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بەناوی “یوسف زیایی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، یوسف زیایی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٤ساڵانی خەڵکی شاری ورمێ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و بنەماڵەکەشی بەوپەڕی نیگەرانییەوە هەوڵ و بەدوداچوونی زۆریان کردووە بەڵام هەوڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکان بە بنەماڵەکەی نەداوە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانییان.