تیکاب: دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی ئەو شارە

خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوی “سیروان شیوخی ٢٢ ساڵە ” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەردەست دا نییە.