سەقز: دەستبەسەر کردنی کچە خوێندکارێکی خەڵکی سەقز

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی خوێندکارێکی بەشی ژمێریاری زانکۆی پەیامی نوور خەڵکی سەقز بە ناوی”\شیلان ڕەشیدزادە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.