
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “سامڕەند وجوودی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، ۱۹ی بانەمەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، سامڕەند وجوودی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بە بەکارهێنانی کردەوەی توند و تیژی دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو بەشێوەی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.