خۆڕاگری: شێرزاد باڵایی و فەردین فوولادی، دوو لاوی خەڵکی شاباد، لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٨ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” شێرزاد باڵایی و فەردین فوولادی، کە هەردووکیان خەڵکی شاری شابادی سەربە پارێزگای کرماشان بوون، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گولڵەی جەنگی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارەدا گیانیان لەدەست داوە.
بنەماڵە و کەسوکاری ئەو دوو هاووڵاتییە، سەرەڕای گوشار و هەڕەشەی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، ڕێگەیان نەداوە تەرمەکان بکەونە دەست هێزەکانی حکوومەت و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ و لەژێر بەڕێوەبردنی خۆیاندا ئەنجام داوە و هەروەها بە هەژمارکردنی ئەم دوو حاڵەتە، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاباددا گیانیان لە دەست داوە، گەیشتۆتە چوار کەس و کە پێشتر ماڵپەڕی خۆڕاگری هەواڵی گیانلەدستدانی دو هاووڵاتیی دیکەی بڵاو کردۆتەوە.

Be the first to comment