
خۆڕاگری: سۆهەیلا موتاعی، چالاکی بواری مافەکانی ژنانی خەڵکی دێولان و لە دسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە، سزای ٣مانگ بەندکردن و ٣ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، سۆهەیلا موتاعی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنانی خەڵکی شاری دێولان کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار دەسبەسەر کراوە، لەلایەن لقی ۱۰۲ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ڕێژیم لەو شارە بەتۆمەتی لایەنگری لە حیزب و ڕێکخراوەکانی دژبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، سزای ٣مانگ بەندکردن و ٣ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو رۆژی ٢٠ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکی و بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژنان لە شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە دێولان دەسبەسەر کراو و پاش یەک حەفتە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.