دەسبەسەرکردنی ژمارەیەک مێرمنداڵی کچی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ۱٨مێرمنداڵی کچی خوار تەمەن ۱٨ساڵانی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ۲۷ی جۆزەردانی ۱٤۰٤ی هەتاوی، هەژدە مێرمنداڵی کچی خوار تەمەن ۱٨ساڵانی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبی بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و  بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستی شەڕی ئێران و ئیسرائیل لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.
ئەو مێرمنداڵانە بەهۆی ئەوەیکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران پۆستیان بڵاو کردۆتەوە، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و پاش چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە و هەروەها هەڕەشەلێکردن، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنیان ئازاد کراون.