
خۆڕاگری: ئەمین سەعدووئی، هاووڵاتیی خەڵکی خۆی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی، دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”ڕۆژی سێشەممە، ۲۷ی جۆزەردانی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئەمین سەعدووئی، هاووڵاتیی خەڵکی کوندی “تاریمیش”ـی ناوچەی “کۆتۆڵ”ـی سەربە شاری خۆی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و ئەشکەنجەدان، دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەگەیەکی قەزایی و یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و لێیدان و ئەشکەنجە، دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.