خۆڕاگری: کیا مرادی، هاووڵاتیی تەمەن ١٨ساڵانی خەڵكی سنە لەلایەن هێزە سەرکەتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “١٢ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” کیا مرادی، هاووڵاتیی تەمەن ١٨ساڵانی خەڵكی شاری سنە و ئەندامی بنەماڵەی یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تێستا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە کە ماوەی پێنج ڕۆژی تێپەڕاندووە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment