خۆڕاگری:”ڕەسووڵ گەلەبان”ڕۆژنامەنووس وچالاکی بواری ڕاگەیاندنی خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی یەک شەممە، ١٩ی خاکەلێوەی١٤٠٣ی هەتاوی “ڕەسووڵ گەلەبان” ڕۆژنامە نووس و چالاکی بواری ڕاگەیاندن دوای ئەوە کە لەلایەن دادستانی گشتی شاری ورمێ شکایەتی ڵی دەکرێت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو ڕۆژنامەنووسە لەبەر دەست دا نییە.