جوانڕۆ: دەسبەسەر کردنی ڕۆژنامەنووسێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:”ئیرەج محەممەدزادە”ڕۆژنامەنووس وچالاکی بواری ڕاگەیاندنی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە شاری کرماشآن لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی یەک شەممە، ١٩ی خاکەلێوەی١٤٠٣ی هەتاوی  دوای بانگ کرانی بۆ دادگای ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە دەسبەسەرگەکانی شاری کرماشان.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو ڕۆژنامەنووسە لەبەر دەست دا نییە.