دێلۆران: دەسبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی”فەرشاد ئائینی”حوسێن باپیروەند” دووهاووڵاتی خەڵکی شاری دێلۆران سەر بە شاری ئیلام  کە پێشتر  لە ڕەوتی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی دەسبەسەر کرابوون و هەر کام ٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرابوو،بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی لە رەوتی شۆڕشی ژینا دەسبەسەر کرابوون کە دوای تەواوبوونی لێکۆلینەوەکانیان لە لایەن دادگا بە تۆمەتی پرۆپاگەندە بە دژی رێژیم هەر کام بە ٢ ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوون.