
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە بەناوی “مستەفا هوژەبری” ماوەی ٤ڕۆژە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ‘خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، مستەفا هوژەبری، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سنە، ماوەی ٤ڕۆژە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لەلایەن چەکدارانی ڕیژیمەوە دەسبەسەر کراوە و هەروەها سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر شوێنی ڕاگیران، تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.