هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کرماشان بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: موجتەبا وەیسی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کرماشان پاش نزیکەی مانگێک ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، موجتەبا وەیستی، پەیڕەوی ئایینیی یارسان و هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری کرماشان پاش سێ حەفتە دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوەڕەسمی نەورۆز، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەری، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کرا و تا ماوەیەک گوازرابووەوە بۆ شوێنێکی نادیار.