سوونقور: سەپاندنی سزای بەند کران بە سەر دوو مامۆستای قوتابخانە

خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو مامۆستای دەستبەسەر کراوی خەڵکی سوونقور و کولیایی بە ناوەکانی “عەلی حوسێن شەمایەلی” “کیومێرس واعزی”کە سەر بە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانن  لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری کرماشان سزای بەند کرانیان بەسەر دا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حووکمەی کە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بەسەر ئەو دوو مامۆستایە  دا سەپێندراوە هەر یەک لە لە “کیومێرس واعزی” بە تۆمەتی پرۆپاگاندا بە دژ نیزام و هاندانی خەڵک بە ٦ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و هەروەها “عەلی حوسێن شەمایەلی “لە سەر هامان تۆمەت بە ٥ ساڵ ١٠ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کراون.

ئەو دوو مامۆستایە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران.