سنە،بەشیر نووری لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “بەشیر نووری” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرو گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەست دانییە.