“فرشتە حوسێنی”خەڵکی بۆکان سزای بەند کرانی  بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “فرشتە حوسێنی “لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایان دادگای تاوانەکانی ئەو شارە سزای٨مانگ بەند کرانی بە سەردا سەپێندرا.

ئەو دادگایە ئەو دوو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٨ مانگ بەند کران مەحکووم کردووە.

“فرشتە حوسێنی”٢ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ و پاش تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە بارمتەی ١٠٠ ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.