مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: مامۆستا سابیر خودامرادی، پێشنوێژی شارەکی “قەوەخ”ـی سەربە شاری سەقز، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای ١٥ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: مامۆستا سابیر خودامرادی، پێشنوێژی شارەکی “قەوەخ”ـی سەربە اری سەقز، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی کۆماری ئیسلامییەوە لە هەمەدان، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم، سزای ١٥ساڵ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی کۆماری ئیسلامی لە هەمەدان، بەتۆمەتی “دژایەتیکردنی نیزامی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و هاندانی خەڵکی بەدژی ڕێژیم، سزای ٧مانگ و نیو بەندکردن و ٧٤زەربە قامچی و هەروەها ٣ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.