دوو هاووڵاتی خەڵکی قەسری شیرین سزای بەند کرانیان  بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی قەسری شیرین بە ناوەکانی “مەهدی فەقیری”  “پەیمان شیربەندی”لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارە هەر کام سزای٨مانگ بەند کران ولێدانی ٥٠ قامچیان بە سەردا سەپێندرا.

ئەو دادگایە ئەو دوو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات تێکدانی موڵکی گشتی بە ٨ مانگ بەند کران ولێدانی ٥٠ قامچی مەحکووم کردووە.