دەستبەسەر کردنی چوار هاووڵاتی لە شارەکانی پیرانشار و نەغەدە

خۆڕاگری:ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی نەغەدە بە ناوەکانی”محەممەد کەریمی ” و “سەلاح مولوودزادە”خەڵکی گوندی قەڵاتان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون.

هەروەها لە هەمان ڕۆژ دا دوو هاووڵاتی تری خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “رەزا بۆرەکە” و “سەمیع رەسووڵی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.