دوو هاووڵاتیی خەڵک بۆکان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای بەندکردنیان بەسەردا ستپێندرا

خۆڕاگری: ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور و هێمن ئیبراهیم‌هەمزە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، هەریەکەو سزای ۳مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “ئاڵیکەند”ـی سەربە شاری بۆکان و برای یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا و هێمن ئیبراهیم‌هەمزە ئەویش هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قەرەگۆل”ـی بۆکانە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە، سەرجەم سزای ٦مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی کۆماری ئیسلام، هەرکامیان سزای ٣مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە و هەروەها ڕۆژی ٢٠ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتابوە سەرماڵەکانیان دەسبەسەر کرابوون و هۆکاری دەسبەسەرکردنیان ئەوە بوو کە بەشداریان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا کردبوو و پاش ماوەیەک ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەیان ئازاد کران.