مامۆستایەکی زمانی کوردی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: سروە پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی سنە، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمەوە لەو شارە، سزای ٥ساڵ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی سێشەممە، ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: سروە پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی کۆمەڵەی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی “نۆژین” لە شاری سنە، لە دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتۆمەتی پێکهێنانی گرووپ بەدژی ڕێژیم، سزای ٥ساڵ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری سنە بە سەرۆکایەتی “کەرەمی” بەتۆمەتی پێکهێنانی دەستە و گرووپ بەدژی ڕێژیم، سزای ١٠ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و دوای پێداچوونەوەی دادگە بەو سزایە، سزاکەی کەمکرایەوە بۆ ٥ساڵ بەندکردنی تەعزیری.