دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بۆ جاری دووهەم لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: فەرزاد شیری، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زینداییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، فەرزاد شیری، فەرمانبەری شارەوانیی دیواندەرە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆمارتی ئیسلامییەوە بۆ دووهەمینجار دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

فەرزاد شیری، یەکەمجار ڕۆژی ٢٣ی خەرمانانی ئەمساڵ، لەکاتی نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و پاش یەک حەوتوو لێپێچینەوە بەدانانی بارمتە ئازاد کرا، بەڵام دوێنێ (یەکشەممە) جارێکی دیکە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی، دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.