سنە “ئارمان مینبەری” بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کرایەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی بانەمەڕی١٤٠٢ی هەتاوی”ئارمان مینبەری” خەڵکی گوندی نییەری سەر بە پارێزگای سنە دوای بانگ کرانی بۆ دادگای شوڕشی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنەکەی لە بەر دەست دا نییە. “ئارمان مینبەری” پێشتریش ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی چوونی بە سەر کار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، کە ١٠ ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی دە دانانی بارمتە ٣ ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو.