سنە هونەرمەند “هێرش نەقشبەندی” دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هونەرمەند و شانۆکاری خەڵکی شاری سنە بە ناوی “هێرش نەقشبەندی”لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو ٣١ی خەرمانای ١٤٠١ی هەتاوی لە رەوتی خروشان و خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندار دەکرێت و چاوێکی لەدەست دەدا.تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هونەرمەندە لەبەر دەست دا نییە.